بەڕیوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی ھەولێر ئاگادراییەکی بڵاو کردەوە

 بەڕیوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی ھەولێر ئاگادراییەکی بڵاو کردەوە



ئەمڕۆ ھەینی، بەڕیوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.



ئەمڕۆ ھەینی 23/6/2017 لەبەرێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی ناوەندی ھەولێری راگیراوان (محەتە)، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، و تێدا ھاتووە: "بەرێوەبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی ناوەندی ھەولێر راگیراوان رایگەیاند کەوا ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە کەوا رۆژی یەکەمی جەژن سەردانیکردنی راگیراوان بەھیچ شێوەیەک و بۆ ھیچ کەسێک نییە".



بەڕیوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی ھەولێر، ئەوەشی روون کردوەتەوە: "لە ڕۆژی دووەمی جەژن ئاساییە و تایبەتە بە ئافرەتان، ھەروەھا رۆژی سێھەمی جەژن تایبەتە بە پیاوان".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە کاتەکانی سەردان لە ھەردوو رۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن لە کاتژمێر (٨)ی بەیانی بۆ (12) ی نیوەڕۆیە.

bas news-
Top