فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك: شه‌ڕی حه‌ویجه بۆ دوای ریفراندۆم دواده‌خرێت
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت شه‌ڕی حه‌ویجه بۆ دوای مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دوابخات، تا وه‌كو كارتی فشار به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كاری بهێنێت.
لیوا محه‌مه‌د رێگر، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه "كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی حه‌ویجه نزیك نییه، چونكه شه‌ڕ له مووسڵ زۆری ماوه و سوپای عێراقیش ماندووه".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: "حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت شه‌ڕه‌كه بۆ دوای مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ دوابخات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو كارتی فشار به‌رانبه‌ر مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم به‌كاری بهێنێت".
روونیشی كردوه‌ته‌وه: "داعش ژماره‌یان زیادی نه‌كردووه، هه‌ر گوندێكی ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه 5 بۆ 7 چه‌كداری داعش زیاتری تێدا نییه، به‌ڵام ئامانج له جموجۆڵه نامۆكانی هه‌ندێك هێز و میلیشیا، بۆ تێكدانی دۆخی ئه‌منی كه‌ركووك، رێگرتنه له ئه‌نجام دانی ریفراندۆم ، به‌ڵام شكست ده‌هێنن".
جه‌ختكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر دواخستنی شه‌ڕی حه‌ویجه و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك ، له‌كاتێكدایه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو شه‌ڕی حه‌ویجه نزیكه و دژایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌شی بۆ راپرسی پیشاندا.
bas news-
