بهرپرسی لقی سێ: پارتی هەموو هەوڵێك دەدات هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئەنجام بدرێت
لە 24ـی نیسان حزبە كوردستانییەكان لە بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری كەركووك كۆ بوونەوە، بڕیار درا شاندێك له لایەنە كوردییەكان پێك بهێندرێت و سەردانی نەتەوە و لایەنەكانی تر بكات بۆ مەسەلەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و، پەیامەكەی پێ گەیاندن.
(د. محەممەد خورشید)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی جهختی كردهوه: "ئێمە پێمان وایە نابێ مافی دەنگدانی هاووڵاتیانی كەركووك پێشێل بكرێت، بەڵام بەداخەوە بەغدا بەردەوامە لە پێشێلكردنی ئەو مافەی كەركووكییەكان و تا ئێستا یاسایەكی بۆهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەرنەكردووە، ئەو یاسایەیشی كە هەیە وەكو ڕەشنووسێكە و لەوێ گفتوگۆی لەسەر دەكەن و پارێزگای كەركووكی راگرتووە."
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە ساڵی 2005 هەڵبژێردراوە و ئەوە ئێستا 2017ـیە و 12 ساڵی بەسەردا تێپهڕیوه.
kdp-
