کوردانی ئەورووپا: دهبێ بههای 25-9 بزانین و به بهڵێ دهنگ بدهین
(محهممهد سەعید چیچەک) كه ئەندامی سەرکردایەتیی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-باکووره و لە ئەڵمانیاوه بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "نەک تەنیا پشتیوانی، بەڵکو بە گیان لەگەڵ ئەم پرسە نەتەوەییەین، چونکە ڕاپرسی پرسی گەلێكە و بە هەموو خەلکی کوردستانەوە گرێ دراوە، هاووڵاتی كوردستان له ڕێی دهنگهكهیهوه چارەنووسی و مافی رەوای خۆیان دیاری دهكات، ههڵبهت بە هەموو شێوەیەک کوردانی ئەورووپایش پشتگیریی ئەم پرسە دەکەن.''
هەر لەم بارەیەوە (عەلی شیرزاد) گەنجێکی كوردی دانشتووی ئەڵمانیایه و هاوكات قوتابیی زانکۆیە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "ریفراندۆم پرسێکە پەیوەندی بە ژیانی سیاسی و چارەنووسی و خەلکەوە گرێ دراوە، ناکریت هەندێک کەس لەم پرسە خۆیان دوور بکەونەوە بە پاساوی جیاجی، دەبێت هەموو لایەنە کوردییەکان خۆیان بۆ ئەم پرسە ئامادە بکەن، و دەنگ بە "بەڵی" بدەن، چونکە کوردستان بە خۆینی شههیدانی سنووری كێشاوهتهوه، چۆن دەکریت جاریکی دیکە لەگەڵ ئهو سیاسیانهی عێراقدا بژیت کە قوتی خەڵکەکەیان بڕیوە و دهستووریان پێشێل كردووه!.''
(سلێمان ڤیان) كوردێكی دیكهی نیشتهجێی وڵاتی هۆلەندایه، ریفراندۆم به دەرفەتێکێ مێژوویی بۆ گەلی کورد و دەرفەتێک كه هەرگیز دووبارە نابێتەوە وهسف دهكات و بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەمووی لە دەستی کورددان، ئهمهش به قوربانیی زۆر هاتووهته دی، بۆیه پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان کوردانه بیر بکەنهوه، نەک به بیری تهسكی حزبایەتی، دهبێ بههای ئەم دەرفەتە بزانن و، بچن بۆ ریفراندۆم و دەنگ بە "بەڵێ بدەن" و پاشانیش سەربەخۆی رابگەیێنرێت.''
(ژیان ئازاد)ی چالاکوانی کورد كه لە سوێد دەژیێت، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جهختی كردهوه: "ئێمەش وەک کوردانی سوێد بە هەموو شیوەیەک پشتگیری له ریفراندۆم دکەین، دەخوازین کوردیش وەکا هەموو وڵاتانی جیهان ببێتە خاوەت دهوڵهتی خۆی و ئاڵای کوردستان لە نێوان هەموو وڵاتان بشهكێتهوه، ئەمە خەونی هەموو تاکێكی کوردی بە ویژدانە.''
بەپێی ئهو ئامارهی له سهرچاوه مێدیاییهكان بڵاو بووهتهوه، ژمارەی کوردان لە ئەورووپا زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەسە، كه ڕێژهی هەرە زۆریان لە ئەڵمانیا و سوێد و هۆڵەندا و بهریتانیا دهژیێن.
kdp-
