عیسمەت رەجەب هۆشداری ده‌دات: بێ ڕێككه‌وتنی سیاسی، پارێزگای نه‌ینه‌وا زیانێکی گەورەی به‌ر ده‌كه‌وێت
(عیسمەت رەجەب) جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه، مووسڵ لەئێستادا لە ڕووی ئەمنی و سیاسییەوە سەقامگیر نییە، چونکە ئەو به ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئه‌و حزبانه‌ی نوێنەرایەتیی خەڵکی مووسڵ دەکەن لەو پارێزگایە بوونیان نییە، له‌بری ئه‌وان ھەندێک حزبی شیعەمهزههب لە مووسڵ چالاكی هه‌یه، دیاره ئه‌مه‌ش بۆشایی سیاسی دروست كردووه.''
(عیسمەت رەجەب) دووپاتی ده‌كاته‌وه كه، لەئێستادا لەنێو شاری مووسڵدا چەندین بارەگای شیعەکان ھەن، ھەر یەکەشیان لەژێر ناوێکە و بۆخۆیان چالاکی ئەنجام دەدەن.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌یشی دا، ھەرێمی کوردستان ھەمیشە جەختی لەوە کردووه‌تەوە کە پێویستە جگە لە رێککەوتنی سەربازی، رێککەوتنی سیاسییش ھەبێت، بۆ ئەوەی دوای رزگارکردنی مووسڵ به باشی و به كه‌مترین گرفت ئیدارەی ئەو شارە بکرێت، هه‌ڵبه‌ت حکوومەتی عێراق ته‌نیا بایه‌خی بە رێککەوتنی سەربازی دا و ئەمەش بووه‌تە کێشەیەکی زۆر گەورە بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا به گشتی.
جیا لە کێشە سیاسییه‌كه، نه‌ینه‌وا دووچاری کێشەیەکی دیکه بووه‌ته‌وه ئەویش زۆریی ھێز و میلیشیایه لەناو شاری مووسڵ، (ڕه‌جه‌ب) ده‌ڵێ ''ئه‌و هێزانه ھیچ سەرکردایەتییەکی هاوبه‌شیان نییه و ھەر ھێزێک لەلای خۆی بڕیاربەدەستێکە، ئەمە کێشەیەکی دیکەیه و مه‌ترسییه‌كانی شاراوه نین.''
(رەجەب) پاتی ده‌كاته‌وه، ''به‌بێ رێککەوتنێکی سیاسی بۆ ئیدارەدانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و، ئەگەر مەلەفی ئەمنی هه‌ر لە دەست ئەو لایەنانە بێت، زیانی زۆر گەورەی بەردەکەوێت و زەرەرمەندی یەکەم دەبێت.''
kdp-
