بەغدا بە توندی وەڵامی داوایەکی کریستیانەکان دەداتەوە

بەغدا بە توندی وەڵامی داوایەکی کریستیانەکان دەداتەوە
بەرپرسێکی کریستیانان ئاشکرای کرد، لەبارەی داوایەکیانەوه‌ كه‌ ئۆتۆنومییه‌ بۆ دەشتی نەینەوا، كه‌چی بە توندی وڵامی کریستیانەکان درایەوە و دەشڵێ، ''ئێمە تێگەیشتووین بەغدا دانوستان قبووڵ ناکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان.''

(رۆمیۆ ھەکاری) سکرتێری حزبی بەیت نەھرێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئەوانەی لە عێراق دەستووریان نووسیوە ئێستا دژینی و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەشتی نەینەوا، بەغدا ئامادەی دانوستان نییە لەگەڵ کریستیانەکاندا، لەبەر ئەوەش ھیچ ئومێدمان نەماوە بەو دەستەڵاتەی عێراق بەڕێوە دەبات و له‌ سایه‌یدا مافی کریستیانەکان پارێزراو بێت.''
ئه‌و گوتی ''بەرلە چەند رۆژێک لە کۆنفڕانسێکدا لە نەینەوا، نوێنەرێکی کریستیانەکان باسی ئەوەیکردبوو پێویستە مافی ئۆتۆنومی بدرێتە دەشتی نەینەوا، كه‌چی نوێنەری حکوومەتی عێراق بە توندی وەڵامی بەرپرسە کریستیانەکەی داوەتەوە.''

(ھەکاری) ئاماژەی دا، ''ھەر داوایەک لە بەغدا بکەین، ئەوە وەڵامیانە، ڕێك وەک ئه‌وه‌ی نوێنەرەکەیان لە کۆنفڕانسەکەدا بەو شێوەیە رووبەرووی ئێمە بووه‌وە، بەڵام ئێمە وەک حزبی بەیت نەھرێن، ئۆتۆنومبی به‌ باشترین چارەسەر دەزانین بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگای نەینەوا و پاراستنی کریستیانەکان، چونکە پێویستە لەمەودوا ئێمە خۆمان بەڕێوە ببەین.''
kdp-
Top