. نزا و نوێژی كەركووكیەكان لە شەوی قەدردا
شەوی قەدر کە بە شەوی دابەزینی قورئانی ئیسلام دادەنرێ و بە گوێرەی دەقەكانی ئەم ئاینە، خێری لە ھەزار مانگ زیاترە، لە شاری کەرکووک بەرز رادەگیرێ.
ھاووڵاتیانی شاری کەرکووک دوێنێ شەو روویان لە مزگەوتی نور کەبیر كرد لەسەر رێگەی بەغدا و دوای نوێژی تەڕاویح، نوێژ و نزا کرا و قورئان خوێندرایەوە.
ئەحمەد خورشید وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتەکە لە وتارێکیدا پیرۆزبایی شەوی قەدری لە گشت موسڵمانان کرد و ھیوای خواست گشت لایەنەکان لە کەرکووک پێکەوە بە برایەتی بژین.
bas news-
