گه‌رمیان.. له‌رۆژانى جه‌ژندا یارییه ئاگرینه ته‌قه‌مه‌نییه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا
شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د، قایمقامى كه‌لار، رایگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ له دیوانى قایمقامییه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاماده‌كارى بۆ رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان و دیاریكردنى به‌رنامه‌ى رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان، تێیدا بڕیاردرا پلانى تۆكمه‌و ورد له هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ى شار دابنرێت ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له رۆژانى جه‌ژندا یارییه ئاگرینه ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌سێك ئه‌و یاریانه بفرۆشێت رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێته‌وه ، هه‌روه‌ك هێزى ئه‌منى له‌نێو پارك و شوێنه گشتییه‌كاندا جیگیر ده‌كرێن بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازراو ".
هاوكات ئومێد مه‌جید ، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌لار، رایگه‌یاند :" ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ قایمقام و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر دانانى به‌رنامه‌ى پێویست و تۆكمه بۆ رۆژانى جه‌ژن ".
دڵنیایشى دا به هاوڵاتیان كه هه‌موو توانایه‌كیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئه‌منییه‌تى شار له‌هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو.
bas news-
