قایمقامی سۆران: جموجۆڵەكانی پەكەكە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان دروست دەكات
قایمقامى سۆران ڕایگەیاند هێزەكانی په‌كه‌كه بە سوود وەرگرتن لە بارودۆخی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی سەر سنوورەكان، دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەكدا گرتووە. جموجۆڵەكانیشیان لەسەر سنوورەكان مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی هەرێم دروست دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە كرمانج عیزه‌ت قایمقامى سۆران ڕاگه‌یاند "ئێستە جموجۆڵى پەكەكە له سنووره‌كه‌دا كه‌م بووه‌ته‌وه، هه‌ندێك جار جێگۆڕكێ له‌و ناوچانه‌دا ده‌كه‌ن كه به سنوورى خۆیان ده‌زانن بۆ خۆ حه‌شاردان، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و بۆردومانه به‌رده‌وامانه‌ى سوپاى توركیا، بەم شێوەیەش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان دروست ده‌كەن".
ده‌شڵێ پەكەكە تا ئێستە هیچ یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ى تێیدان، چۆڵیان نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده بوونیان له‌و ناوچانه و ناوچه‌كانى دیكه‌ى سنوورى هه‌رێمى كوردستان له ڕووى نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه هیچ شه‌رعیه‌تێكى نییه.
قایمقامى سۆران ئاماژە بەوە دەكات كە پەكەكە ئه‌و بۆشاییه ئیدارییه‌ى به‌هۆى بارودۆخ و ئاڵۆزییه‌كان و شه‌ڕه‌كانى سووریا و داعشه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، به ده‌رفه‌تیان زانیوه و بۆ خۆیان قۆستووەتەوە و دەستیان بەسەر چەند شوێنێكدا گرتووە.
bas news-
