په‌رله‌مانتارێكى كورد: ئه‌گه‌ر مالیكی و ده‌وروبه‌رى بڕوایان به‌دیموكراسى هه‌یه ده‌بێت بڕوایان به ڕیفراندۆمیش هه‌بێت
تاریق گه‌ردى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌میندارێتى گشتى به‌غدا به‌یانامه‌یه‌كى له‌سه‌ر قسه‌كانى سه‌عد موته‌ڵه‌بى ده‌ركرد، كه هه‌ڕه‌شه‌ى له كوردانى به‌غدا كردبوو به‌وه‌ى دواى ڕیفراندۆم، له به‌غدا ده‌رده‌كرێن و ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقییان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه".
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌ى پێ دا، به‌یاننامه‌كه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و لێدوانه‌ى ته‌نها گوزارشت له ڕای كه‌سی خۆی ده‌كات، نه‌ك حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها هاتووه :" ئه‌وه نه بۆچوونى ئێمه‌یه و نه ئه‌نجومه‌نى پاریزگاى به‌غدا، چونكه به پێی یاسا و ده‌ستوور هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق له شاره‌كاندا ڕێكخراون، هه‌ر بۆیه ئه‌و قسانه به هه‌ند وه‌رناگیرێن".
تاریق گه‌ردى، گوتیشی :" تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى نه له حكوومه‌ت و نه له لایه‌نه سیاسییه‌كان و حزبه‌كانیش شتیكى وایان نه‌گوتووه كاریگه‌رى نه‌رێنى و ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان باوه‌ڕیان به دیموكراسییه‌ت هه‌بێت، ده‌بێت باوه‌ڕیان به ڕیفراندۆمبیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ڕیفراندۆم بكه‌ین یان نه‌یكه‌ین ئه‌وان تێڕوانینیان ناگۆڕێت".
bas news-
