بەرزبوونەوەى نرخى مریشک هاووڵاتیانی سلێمانی نیگەران دەکات
بەهۆى نزیکبوونەوەى جەژنەوە نرخى مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی بەرز بووەتەوە، ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی هاووڵاتییانی شارەكە، بەڵام چاودێری بازرگانی رایدەگەیەنێ كە هۆكارەكە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایە.
لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا نرخی کیلۆیەک مریشک بە ١٨٠٠ دینار دەفرۆشرا، بەڵام ئێستە بەھۆی نزیکبوونەوەی جەژنەوە نرخی کیلۆیەک مریشک ٣ ھەزار دیناری تێپەڕاندووە، ئەمەش ھاووڵاتیانی نیگەران کردووە.
سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند "بەرزبوونەوەى نرخى مریشک پەیوەندی بە پلەکانى گەرماوە ھەیە، چونکە بەھۆی گەرماوە بەرھەمھێنانی مریشک کەم دەبێتەوە".
هاووڵاتی ژینۆ عارف لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بۆ گوتی "بەداخەوە کاتێک نزیکی جەژن و بۆنە تایبەتەکان دەبینەوە، نرخی خواردەمەنیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، لە کاتێکدا خەڵک پێویستی بەوەیە لایەنی پەیوەندیدار بەردەوام چاودێری بازاڕ بکات، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت ھیچ کەس نرخی کاڵاکان بەز بکاتەوە.
ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بەوەش کرد "بازرگان و دوکاندارەکان بەبێ ئەوەی ڕەچاوی دۆخی ھاووڵاتییان بکەن، جەژن بە ھەل دەزانن بۆ گرانکردنی نرخی بازار، بۆیە پێویستە حکومەت ڕێگە نەدات دوکاندارەکان بەو جۆرە نرخی کاڵاکانین بەزر بکەنەوە".
لەمبارەیەوە گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند هۆکارى بەرز بوونەوەى نرخى مریشک دەگەڕێتەوە بۆ نەخستنەوە جوچکە لەلایەن خاوەنى کێڵگە پەلەوەریەکانەوە، چونکە ئێستە بەشێکی زۆری خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان وازیان لە کارەکەیان ھێناوە".
ڕوونیشی کردەوە "زۆربەى کێڵگەکانى بەخێوکردنى مریشک مۆدێرن نین و مریشک بەرگەى سەرما و گەرما ناگرێت، بۆیە لە وەرزی ھاویندا ھەندێک جار نرخی مریشک بەرز دەبێتەوە".
bas news-
