ئەگەری هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراق لەئارادایە

 	 ئەگەری هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراق لەئارادایە
سایتی دیپلۆماسیی ئێرانی لە هەواڵێکدا لە چەند سەرچاوەیەکی حکوومەتی عێراقی گواستەوە، کە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئێران و عێراق لە ئارادایە بە مەبەستی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاتوچۆی هاووڵاتیانی هەردوو وڵات و سەرچاوەکان هیوادارن لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو گفتوگۆیانە بگەنە ئەنجام.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی دەخوازن لانیکەم لەو مانگانەی کە زیارەتکارانی مەزهەبی سەردان دەکەن، پێدانی ڤیزا ڕابگیرێت و زیارەتکاران بتوانن بە بێ ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵاتدا هاتوچۆ بکەن. لەو بارەیەوە سەرچاوەکەی حکوومەتی عێراق پێشبینی کردووە کە گفتوگۆکان ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە و بگەنە ڕێککەوتن.
kdp-
Top