سه‌رۆكی حزبێك: ناكرێت له‌به‌ر خاتری یه‌ك لایه‌ن په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی و سه‌رۆكی هه‌مان لیست له‌په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، جۆرێكه له رازیكردنی حزبێك، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بڕیار بێت په‌رله‌مان كاراببێته‌وه، ده‌بێت بۆ پڕۆژه یاسا و یاسا بێت، نه‌ك رازیكردن و بیانوو بڕینی حزبێك، زۆر ئاسایشه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه په‌رله‌مان كارانه‌بێته‌وه، میكانیزمی دیكه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه".
سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "مه‌رج نییه هه‌ر دوو حزب سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌یه‌ك وه‌ربگرن، ده‌كرێت حزبێكی دیكه‌ش بێته پرسه‌كه‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه مه‌رج نییه هه‌موو حزبه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌ست به‌كار بن و گوتیشی: "ده‌كرێت ئێستا به میكانزمێكی نوێ په‌رله‌مان كارا ببێته‌وه، دووباره دانیشتنی ئاسایی ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌ڵام نابێت مه‌رج و مه‌رج كاری بێته ناوه‌وه".
باسینوز
