ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین
د. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە22/6/2017، شاندێکی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، گەیشتووەتە شاری سلێمانی و سەرەتا سەردانی ماڵی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی کردووە و بڕیارە دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی، لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی وەک ”ڕیفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان“ کۆببێتەوە.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەشی بەوە کرد کە بڕیار دراوە لە قۆناغی داهاتوودا پارتی دیموکراتیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، راستەوخۆ گفتوگۆ بکەن. گوتیشی: ”پێشتر فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەوەی ڕاگەیاند کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گۆڕان ئاسایی دەکەینەوە، بۆیە هەوڵەکان لەو چوارچێوەیە دەبن“.
باسنیوز
