نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان گەیشتە سلێمانی
سەرچاوەيه كى باوەرپێكراو ئاماژەی بەوە کرد کە کەمێک لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان، گەیشتووەتە شاری سلێمانی و یەکەمین وێستگەی سەردانەکەشی بۆ ماڵی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
ئەوەشی خستە ڕوو کە لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی داوایان لێ کراوە، پێش کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/6/2017، لە گردەکە ئامادە بن، بەڵام نازاندرێت ئاخۆ بە مەبەستی پێشوازیکردنە لە نێچیرڤان بارزانی یانیش بۆ چالاکییەکی دیکەیە.
باسنیوز
