سەیدۆ چەتۆ: حەشدی شەعبی لەسەر داوای پەکەکە هاتوونەتە شنگال
سەیدۆ چەتۆ، لەم بارەوە گوتی "پەکەکە ڕێگەی بۆ هاتنی حەشدی شەعبی خۆش کردووە کە بێنە ناو شنگالەوە و لەوێوە چووەتە سنووری سووریا و ئەم هاوکارییانەی نێوان حەشدی شەعبی و پەکەکە زیانی گەورەیان بە کوردانی ئێزدی گەیاندووە".
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاماژەی بەوەش کرد "پەکەکە بەناوی کوردی ئیزدییەوە پارە لە حەشدی شەعبی وەردەگرێت، بۆیە هەتا پەکەکە لەو شنگال بێت، ئەو ناوچەیە ئارام نابێت، چونکە هاوکارییان لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە و پێکەوە بۆ تێکدانی ناوچەکە کار دەکەن".
سەیدۆ چەتۆ گوتیشی "دوایین زانیاریمان ئەوەیە کە حەشدی شەعبی لەسەدا داخوازیی پەکەکە هاتوونەتە شنگال و داوا لە بەغدا دەکەین کۆتایی بە هاوکارییەکانی بۆ پەکەکە بهێنێت و داوا لە حەشدی شەعبیش بکات، لە شنگال بکشێنەوە و دەبێ پەکەکەش ئەو دەڤەرە چۆڵ بکات".
باسنیوز
