سلێمانى... بڕیارێك بۆ ئۆتۆمبیل و ماتۆرسكیلی ده‌ست به‌سه‌ردا گیراو ده‌رده‌كرێت
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی سلێمانی هاتووه كه به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه بڕیاریاندا كه ئه‌و ئۆتۆمبیلانهى سه‌رپێچى هاتوچۆیان كردووه و گه‌راجی ده‌ست بهسهرداگرتندان بیانده‌ینه‌وه خاوه‌نه‌كانیان، بۆیه :" پێویسته له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان له ماوه‌ى دوو ڕۆژدا سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن بۆ وه‌گرتنه‌وه‌یان".
به‌پێێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و بڕیاره ئه‌ىو ئۆتۆمبیلانه ناگرێته‌وه كه به بڕیاری دادگا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و مافی گشتیان تێدایه و هاوكات ئه‌وانه‌ش ناگرێته‌وه كه بێ سه‌ره‌تان و كێشه‌ی یاساییان هه‌یه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه له‌ماوه‌ی (26) ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زاندا (309) ماتۆرسكیل له سنوورى شارى سلێمانى ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه و له ئێستادا چاوه‌ڕێى لیژنه‌ى یاسایى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى كۆتاییان له‌سه‌ر بدات.
bas news-
