سلێمانى... بڕیارێك بۆ ئۆتۆمبیل و ماتۆرسكیلی ده‌ست به‌سه‌ردا گیراو ده‌رده‌كرێت

سلێمانى... بڕیارێك بۆ ئۆتۆمبیل و ماتۆرسكیلی ده‌ست به‌سه‌ردا گیراو ده‌رده‌كرێت
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی سلێمانی هاتووه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ بڕیاریاندا كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى سه‌رپێچى هاتوچۆیان كردووه‌ و گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌رداگرتندان بیانده‌ینه‌وه‌ خاوه‌نه‌كانیان، بۆیه‌ :" پێویسته‌ له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژدا سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن بۆ وه‌گرتنه‌وه‌یان".

به‌پێێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌ىو ئۆتۆمبیلانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌ بڕیاری دادگا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و مافی گشتیان تێدایه‌ و هاوكات ئه‌وانه‌ش ناگرێته‌وه‌ كه‌ بێ سه‌ره‌تان و كێشه‌ی یاساییان هه‌یه‌.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی (26) ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زاندا (309) ماتۆرسكیل له‌ سنوورى شارى سلێمانى ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌ و له‌ ئێستادا چاوه‌ڕێى لیژنه‌ى یاسایى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى كۆتاییان له‌سه‌ر بدات.
bas news-
Top