ده‌میرتاش كەیسێكی دادگای له راوێژكاری ئه‌ردۆگان برده‌وه
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی هه‌ده‌په، داوایه‌كی یاسایی له راوێژكارێكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان برده‌وه و له به‌رامبه‌ردا 9 هه‌زار لیره‌ی توركی وه‌رده‌گرێ.
له 19-8-2016 سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌ڵمانیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌م ئۆزده‌میر هاوسه‌رۆكی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیا، حكوومه‌تی ئاكپارتی تووڕه كرد، چونكه جه‌م ئۆزده‌میر هه‌میشه توند بووه به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆگان و حكوومه‌تی توركیا، هه‌میشه به دیكتاتۆر ناویان ده‌بات.
ئۆكتای سهرال گەورە راوێژكاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سەركۆماری توركیا ئه‌وكات له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر، نووسینێكی بڵاوكرده‌وه و به ده‌میرتاشی گوت ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ جه‌م ئۆزده‌میر بێ ڕه‌وشتیه. هه‌روه‌ها له وشه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌میرتاشی به بێنامووس ناو بردبوو.
هه‌ر دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه، ده‌میرتاش له رێگه‌ی پارێزه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كرد و داوای قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی لێ كرد.
دادگای غازی عه‌نتاب له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ده‌میرتاش، ئه‌مڕۆ بڕیاری دا كه ئۆكتای راوێژكاری ئه‌ردۆگان پێویسته 9 هه‌زار لیره‌ی توركی بداته ده‌میرتاش، چونكه دوای لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه سووكایه‌تی به ده‌میرتاش كردووه.
ئه‌مڕۆش له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر، ئۆكتای سهرال ده‌ڵێ "پاره‌كه ده‌ژمێرم، به‌ڵام بڕیاره‌كه دادوه‌رانه نه‌بوو".
bas news-
