پۆلیسی هەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (2017/6/21)، پۆلیسی هەولێر لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)، بڵاوی کردەوە، "ئاگاداری گشت میدیا و دەزگا راگەیاندنەکان دەکەینەوە کەوا بەیانی رێکەوتی(2017/6/22) کاتژمێر (12)ی نیوەرۆ، لەبەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە نێوان پۆلیسی هەولێر و بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ ساز دەکرێت".
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، کۆنگرە ڕوژنامەوانییەکەی سبەی پۆلیس بۆ ڕوونکردنەوەیە سەبارەت بە پلانەکانی ڕۆژانی جەژن.
bas news-
