ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رێوڕه‌سمێكی بۆ خانه‌واده‌ی 512 شه‌هید رێكخست
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به هاوكاری یانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا، رێوڕه‌سمێكی بۆ خانه‌واده‌ی 512 شه‌هیدی شه‌ڕی دژ بە داعش له شاری هه‌ولێر ڕێك خست.
لەو ڕێورەسمەدا كه جگه له دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراك و كارتی كڕینی جلوبه‌رگ به بڕێكی دیاریكراو، منداڵانی شه‌هیدانیش به‌شداریی ئه‌سپسوارییان له یانه‌كه‌دا كرد، مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانییش گوتی "ویستمان پێش جه‌ژن دڵی خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له شه‌ڕی داعش شه‌هید بوون خۆش بكه‌ین، به تایبه‌ت منداڵه‌كانیان".
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی لە رێوڕه‌سمەكەدا چه‌ند كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كی له‌گه‌ڵ شیرینیش كه ئه‌و ئه‌ركه له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه سپۆنسه‌ر كرابوو، بۆ خانەوادەكانی شەهیدان دابین كرد، هه‌روه‌ها هه‌ر خانه‌واده و كارتێكی 50 هه‌زاریان بۆ كڕینی جلوبه‌رگ بۆ جه‌ژن وه‌رگرت.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گوتیشی له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ئه‌مڕۆ ئه‌م رێوڕه‌سمه‌مان ساز كرد كه چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت له‌نێویاندا خزمه‌تكردنی منداڵانی شه‌هیدان له‌رێگه‌ی ئه‌سپسوارییه‌وه كه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سپسواری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی جلوبه‌رگ و پێویستی و خۆراكیش به‌سه‌ر خانه‌واده‌كاندا.
له گۆڕه‌پانی یانه‌كه ئه‌وه‌ی زیاتر منداڵانی دڵخۆش كردبوو سواربوونی ئه‌و ئه‌سپانه‌یه كه زیاتر له شه‌ش دانه‌بوون و له‌گه‌ڵ وێنه‌گرتنیان له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كانیانه‌وه زیاتر دڵخۆش ده‌بوون.
bas news-
