حەشدی شەعبی ئاو لەسەر شارۆچکەی تلکێف دەگرێتەوە

حەشدی شەعبی ئاو لەسەر شارۆچکەی تلکێف دەگرێتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی شارۆچکەی تلکێف، ئاماژە بەوە دەدات کە حەشدی شەعەبی لە شارۆچکەی تلکێف، پارە لە خەڵک وەردەگرێت، بۆیە زۆربەی جار خەڵک گلەیی خۆیان بۆ لای ئەنجومەنی شارۆچکەکە دێنن.



شێخ ئەمجەد رەشید عیدۆ، ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچکەی تلکێف، راگەیاند: "خەلکی تلکێف ناخۆشییەکی زۆری بەدەست حەشدی شەعبییەوە دەکێشێت، زۆرجاران خەڵکی سەردانمان دەکەن و گلەیی لە رەفتارەکانی حەشدی شەعبی دەکەن و دەڵێن پارە لە خەڵک وەردەگرن و ھەرشتێک بکەین، پارەمان لێ دەستێنن، جارێک خۆمان سەردانمان کردن بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، بۆ خەڵکی تلکێف، بەڵام ئەوان رازی نەبوون".



ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی شارۆچکەی تلکێف، ئەوەشی خستەڕوو: "حەشدی شەعبی بە ئاشکرا بە ئێمەیان گوت کە دەبێت، قاسم سلێمانی فەرمانمان بداتێ، تاکۆ ئێمە ئاوی خواردنەوەتان بۆ دابین بکەین، بەراستی مامەلەکردن لەگەڵ حەشدی شەعبی زۆر زەحمەتە، خەڵک ناخۆشییەکی زۆر لە دەستیان دەچێژن".
bas news-
Top