كێشه‌ی بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ركرا
دوێنێ شه‌و له هه‌ڵمه‌تێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر به‌هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و پۆلیسی شاره‌وانی هه‌شت پاڵاوگه‌ی نایاسایی له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر داخراون.
لوقمان شێروانی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن وچاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: " ئه‌و هه‌شت پاڵاوگه‌یه‌ی دوێنێ شه‌و سێشه‌ممه داخراون هۆكاربوون بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنی ناخۆش و غازی مه‌ترسیدار".
گوتیشی: "ێژنه‌یه‌كیش پێكهاتووه بۆ به‌دواداچوون بۆ گازی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان تا گازی باشتر به‌كاربێنن تا كاریگه‌رییان كه‌متر بێته‌وه له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه‌ی شاری هه‌ولێر".
bas news-
