په‌كه‌كه ده‌یان گه‌نجى كوردى ئێزدى له شنگاله‌وه بۆ شه‌ڕى ڕه‌قه نارد
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانى كوردستانى ڕۆژئاوا، ئه‌مڕۆ (21/ 6/ 2017) جه‌ختیان كرده‌وه، كه پارتى كرێكارانى كوردستان PKK له ماوه‌ى 48 كاتژمێری ڕابردوودا، ده‌یان گه‌نجى كوردى ئێزدی له شنگاله‌وه بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ له ڕه‌قه‌ى سووریا ناردووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ڕاگه‌یاندووه، ده‌یان چه‌كدارى كوردى ئێزدی كه له شنگال چوونه‌ته ڕیزه‌كانى په‌كه‌كه‌وه، له سه‌ربازگه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتى قامیشلۆ مه‌شقی سه‌ربازییان پێكرا و له‌وێوه به‌ره‌و شارى ڕه‌قه، پایته‌ختى داعش له سووریا، نێردران.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، ئه‌و گه‌نجه ئێزدییانه به بیانووى گه‌ڕان بۆ كه‌سوكاریان و دۆزینه‌وه‌یان و پاشان تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له داعش، بۆ شه‌ڕى ڕه‌قه نێردراون، گوتیشی :"كاتێك له مانگى 8ى 2014 داعش هێرشی كرده سه‌ر شنگال، هه‌زاران ئافره‌تى له‌گه‌ڵ خۆیدا برد و تائێستاش به‌شێكى زۆریان ده‌ستبه‌سه‌رن و ئازاد نه‌كراون".
پێشتر، خه‌یرى بۆزانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى سه‌ر به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند :" ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش 6417 هاووڵاتى ئێزدی ڕفاند، له نێویاندا 3547 ئافره‌ت له شارى شنگال و ده‌وروبه‌رى هه‌یه، له‌و ژماره‌یه 2963 كه‌سیان ڕزگار كران، كه ئافره‌ت و منداڵیشیان تێدایه، به‌ڵام تائێستاش چاره‌نووسى 3454 كه‌سیان دیار نییه".
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له 13/ 11/ 2015 ڕزگاركرنى شارى شنگالى له ده‌ست داعش له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه هه‌زاران پێشمه‌رگه به‌شدارییان تێدا كرد و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان پشتیوانی‌یان كرد، ڕاگه‌یاند.
bas news-
