توركیا دەستی بەسەر ٢٥ تۆن خۆراکی پەکەکەدا گرت
سوپای تورکیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزی جەندرمەی تورکیا لە ناوچەی یازلیجای شارۆچکەی پەرواری سیرت لە باكووری كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ دەستیان بەسەر ٢٥ تۆن مادەی خۆراكی پەكەكەدا گرتووە.
ماوەی ٩ رۆژە ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکە دەستی پێکردووە و توانراوە سێ ئەشکەوتی گەورە کە کۆگای خۆراکی پەكەكە بووە بپشکنرێ و ٢٥ تۆن مادەی خۆراکی دەستی بەسەردا بگیرێت.
بەجیا لەنێو ئەشکەوتەکەدا ژمارەیەكی زۆر فیشەکی بیکەیسی و دوو بۆمبی دەستکرد و چەندین کەلوپەل و دۆکیومێنت و ٧٠ بوتڵی غازی پەكەكە دەستیان بەسەردا گیراوە.
bas news-
