واشنتن تایمز: سه‌ربه‌خۆییی كوردستان داهاتووی هه‌یه
ڕۆژنامه‌كه باس لەوه ده‌كات، كه ده‌وڵه‌تی كوردستان، چانسێكی باشه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی مافی ژنان، هەروەها مافی كه‌مینه‌كان و دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. له كوردستاندا جیاوازیی ڕه‌گه‌زی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی نییه و هه‌موان له به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌كسانن. لەو بارەیەوە واشنتۆن تایمز ئاماژە بەوە دەکات: ''(نێچیرڤان بارزانی) مافی داوه‌ته هه‌موو كه‌مینه ئایینییه‌كان، كه له كابینه‌ی حكوومه‌تدا نوێنه‌ری خۆیان هه‌بێت، 11 كورسییان له په‌رله‌مان هه‌یه و هه‌موو كه‌مینه ئاینییه‌كانیش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی‌دا نوێنه‌ری خۆیان هه‌یه.'' هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: ''لەژێر ده‌سه‌ڵاتی (نێچیرڤان بارزانی)دا، ژنان ڕێژەی %25ی په‌رله‌مانیان پێکهێناوە و زۆریان ئاسانكاری بۆ ده‌كرێت تا به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرن.''
ڕاپۆرتهكەی واشنتن تایمز به گرینگییه‌وه باس له شوێنی ستراتیجیی جوگرافیای كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌مەریكا وه‌ك سه‌نته‌ری شه‌ڕی دژ بە تیرۆر.
ده‌رباره‌ی توركیاش باس لەوە دەکات، دەبێ له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ توركیادا، ئانکارا تێبگه‌یه‌نرێت، كه ده‌وڵه‌تی كوردستان چاوی له فراوانخوازی نییه بۆ كوردستانی توركیا و زامنی ئه‌منییه‌تی زیاتر ده‌كات بۆ ئەو وڵاتە. واشنتۆن تایمز ستراتیجیه‌تی ئابووریی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان به هۆكاری گۆڕانی هەڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر كوردستان ده‌زانێت و دەنووسێت: ''(نێچیرڤان بارزانی) په‌یوه‌ندیی بازرگانی پۆزه‌تیڤی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ره‌وپێش بردووه، بەوەش توركیا ددانی به كوردستاندا ناوە وه‌ك هه‌رێم و ئاڵای كوردستانی شهكاندهوه له پێشوازیی (نێچیرڤان بارزانی)دا، هەر ئەویش بوو له ڕێی بازرگانی و گرێبەستی نه‌وته‌وه، دوژمنی گۆڕی بە دۆست.''
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتە شیکارییەکەی واشنتۆن تایمزدا هاتووە: ''(نێچیرڤان بارزانی) هه‌رێمی داڕووخاوی له عێراق وه‌رگرت، ورده ورده قۆناغی گواستنه‌وی ده‌ست پێ كرد، پێش ئه‌و هه‌لی كار له هه‌رێمه‌كه نه‌بوو، ئێستا كوردستان ئابووریی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، له‌ڕاستیدا بازرگانیی نه‌وت زۆر گرینگه، كه ده‌توانێت له بری ڕووسیا گازی سروشتی بۆ ئه‌ورووپا دابین بكات.''
واشنتن تایمز به گرینگییه‌وه باس له قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: ''جیاواز له سه‌ركرده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، (نێچیرڤان بارزانی) پاره‌ی وه‌به‌رهێنراوی له بنیادنانه‌وه‌ی گونده داڕووخاوه‌كانی كوردستاندا خه‌رج كرد و واقعێكی دروست كرد كه ئێستا كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕوات، هه‌ربۆیه پێویسته پشتگیریی كورده‌كان بكرێت، ئه‌وان گاز بۆ جیهان دابین بكه‌ن، سه‌لامه‌تتره له ئێران و ڕووسیا.''
له كۆتاییی بابەتەکەی واشنتۆن تایمزدا بە پێویست زانراوە پشتگیریی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بكرێت، وه‌ك كردارێكی ڕاست، دوای ئه‌وه‌ی به‌عس و گرووپه شیعه‌كان هاوشانی داعش، كوردیان تیرۆر ده‌كرد، له 2014ـەوە بوودجه‌ی كوردستانیشیان بڕی، هاوکات كوردستان تووشی شه‌ڕی داعش بوو و زیاتر له 2 ملیۆن ئاواره‌ی له‌خۆ گرت، ئه‌وه جێی شانازییه بۆ (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان كه نه‌یهێشت حكوومه‌ته‌كه‌ی بكه‌وێت و ده‌ستی كرد به پڕۆژه‌ی چاکسازی له‌پێناو زیادكردنی داهات و شه‌ڕی قه‌یرانی دارایی كرد، بۆیه ده‌بێت پشتگیریی ئه‌و بكرێت.
kdp-
