لاوانی جیهان و ئەورووپا بە فەرمی پشتگیرییان بۆ ڕیفراندۆم دەربڕی

لاوانی جیهان و ئەورووپا بە فەرمی پشتگیرییان بۆ ڕیفراندۆم دەربڕی
ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەردوو ڕێکخراوی لاوانی جیهان و لاوانی ئەورووپا بە فەرمی پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، (مەسعوود بارزانی) لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، کە لە ٧-٦-٢٠١٧دا بڕیاری ڕیفراندۆم درا کە ٢٥ مانگی ٩ ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ساز بدرێ، لاوانی جیهان بڕیاری پاڵپشتییان بۆ ڕیفراندۆم دا و هاوکات ئەمڕۆش لاوانی ئەورووپا بڕیاری پشتگیرییان بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دا.

(فەلاح حەسەن)، جێگرى سەرۆكى لاوانى دیموكراتى جیهان، كە هاوكات لاوێكى كوردە و نوێنەرى دەرەوەى یەكێتیى لاوانى دیموكراتى كوردستانیشە ڕایگەیاند: ''پاش هەوڵ و كۆششى بەردەواممان لەپێناو خزمەتكردنى كوردستان و بە هێزیى پێگەى لاوانى كورد لە دەرەوە، توانیمان لە دوو كۆبوونەوەى جیاى ئەنجومەنى سەركردایەتیى لاوانى دیموكراتى جیهان و لاوانى دیموكراتى ئەورووپادا پشتگیرى تەواو بۆ ڕیفراندۆمى سەربەخۆییى هەرێمى كوردستان بەدەست بێنین و هەردوو ڕێكخراوى بەناوبانگى جیهانى بە بەیاننامەى فەرمی پشتگیریى تەواوى خۆیان بۆ ڕیفراندۆمى كوردستان دەربڕی، ئێمە هەر بەوەش نەوەستاین، داوامان لێیان كردووە بۆ زیاتر بەجیهانیكردنى ئەم پرسە نەتەوەیى و پیرۆزە، هەردوولا وەكو چاودێرى نێودەوڵەتى بەشدار بن و سوپاس بۆ خوا هەردوولا لە بەیاننامەكانیاندا بە فەرمى ئامادەییی خۆیان دەڕبریوە و ڕۆژى ٢٥ى ئەیلوول ئەمساڵ لە ڕۆژى ڕیفراندۆمدا وەكو چاودێرى سیاسیى جیهانى و ئەورووپایى بەشدار دەبن.''

(فەلاح حەسەن) دەڵێت: ''لاوانى جیهان و لاوانى ئەورووپا ساڵانە لە دەیان هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى و پەرلەمانى جیهانیدا، وەكو چاودێرى سیاسى ئامادە دەبن و دیارترینیان هەڵبژاردنەكانى ئەم دوایەى وڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا بوو.'' هەروەها دەڵێت: ''خۆیشم بە نوێنەرایەتیى لاوانى دیموكراتى جیهان چەند جارێك وەكو چاودێرى سیاسى بەشداری بووم لە هەڵبژاردنەكانى هەرێمى ویستفیلیاى ئەڵمانیا و ئۆكرانیا و جۆرجیادا.''

لاوانى دیموكراتى ئەورووپا بۆ كۆبوونەوەى سەركردایەتییان و ئاشنابوون بە هەرێمى كوردستان پارەکە لە هەولێرى پایتەخت بوون و لەسەر ئاستى بەرزى حكوومى و حزبیدا پێشوازییان لێ كرا.

لە بەیاننمایەکی فەرمیشدا هەردوو رێکخراوی لاوانی جیهان و لاوانی ئەورووپا بە فەرمیی پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆم دەربڕی و هەروەها لە ٢٥ مانگی ٩ ی ئەمساڵ کە ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان سازدەدرێ، هەردوو رێکخراوەکە نوێنەری تایبەتی خۆیان وەک چاودێر لە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەبێ
kdp-
Top