واشنتۆن پۆست: سه‌ربه‌خۆییی کوردستان ده‌چێته قۆناغێکی نوێوه
سه‌روتاره‌که‌ی به‌شی دیدی جیهان ئاماژه به‌وه ده‌دات، که بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کاتی هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی (مه‌سعوود بارزانی)، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری دا له ٢٥ی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا ڕیفراندۆم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی کوردستان بکرێت.
بابەتەکەی واشنتۆن پۆست باس له‌وه ده‌کات، که ئه‌م قۆناغه بۆ کورد که‌ڵه‌که‌بووی خه‌باتی سیاسیی گرێدانییه‌تی به عێراقه‌وه. بۆ حکوومه‌تی عێراقیش هه‌نگاوێکی نه‌خوازراوه و زیاتر لاوازبوونی لاوازییه‌که‌یه‌تی. هه‌روه‌ها، باس له لێدوانه‌کانی (به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان)، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن ده‌کات، که چۆن له پێش ١٠٠ ساڵه‌وه کوردستان دابه‌ش کراوه و گوتوویه‌تی: ''کاتێک که سه‌د ساڵ پێشتر گۆڕانکارییه‌کان ڕوویان دا، کورد ته‌نیا ته‌ماشاکه‌ر بوو، به‌ڵام ئێمه جارێکی دیکە نابینه‌وه بە ته‌ماشاکه‌ر.'' باس له‌وەش ده‌کات، که کورد له چوار وڵات‌دا به‌شیان هه‌یه. ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواش په‌یوه‌ندیی پته‌ویان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له ڕووی ئاسایشه‌وه. پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی بووە له شه‌ڕی دژ به داعشدا.
لە بابەتەکەی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا هاتووە، کورد له ٢٠٠٣دا سه‌ربه‌خۆییان نه‌کرد به بڕیار، به‌ڵکو له ٢٠٠٥دا ده‌ستووری عێراقیان په‌سه‌ند کرد، که ده‌ستوورێک بوو بۆ دیموکراتی و فیدراڵی و هه‌موو پێکهاتەکان مافیان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ساڵانه‌دا ڕووی دا، متمانه‌ی کوردی گۆڕی و بڕوای به پرۆژه‌ی فیدراڵیی حکوومه‌تی عێراق نه‌ما. هه‌روه‌ها، ئاماژه به کاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کات و ئه‌و ئاستەنگانه‌ی دێنه به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی. له کۆتاییشدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که نوێنه‌ره‌که‌ی حکوومه‌تی هەرێم لە ئەمریکا گوتوویه‌تی: ''ئێمه باسی کیبک و سکۆتڵه‌ندا ناکه‌ین، باسی عێراق ده‌که‌ین.''
kdp-
