له كۆڕبه‌ندی لۆسێرنى جیهانی بۆ گه‌شتیاری له سویسڕا
له كۆڕبه‌ندى لۆسێرنی جیهانی له سویسڕا، غه‌سان ده‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆتێله‌كانى ئه‌ربیل رۆتانا و ئه‌ربیل ئه‌رجان له رۆتانا، خه‌ڵاتی ۆرلد ستار بۆ گه‌شتیاریی ئه‌مساڵی به ده‌ستهێنا. ئه‌و بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبژیوان و كۆمپانیا ناسراوه‌كان دراوه، ئه‌وانه‌ی كه زۆر سه‌رسامن به چیرۆكی غه‌سان ده‌لال، كه نموونه‌یه‌كه شایه‌نی پیاهه‌ڵدانه و به سه‌رچاوه‌ى ئیلهام بۆ كرێكارانى كه‌رتی میوانداریكردن داده‌ندرێت.
خه‌ڵاتى ۆرلد ستار بۆ گه‌شتیاری به‌رهه‌می هاوكاریی نێوان رێكخراوی گه‌شتیاریی جیهانیی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆڕبه‌ندی لۆسێرنی جیهانی بۆ گه‌شتیارییه، كه هه‌ر دوو ساڵ جارێك له سویسڕا ساز ده‌كرێت، ده‌به‌خشرێت به ئامانجی رێزلێنان له‌و كارمه‌ندانه‌ى كه زۆر پابه‌ند و په‌رۆشن له كه‌رتی گه‌شتیاری و گه‌شتكردن و میوانداریكردندا. به‌ڕێز ده‌لال-یش پله‌ی باشترینى پێبه‌خشرا و خه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ستهێنا له ركابه‌ریی چه‌ندین پیشه‌گه‌رى ناوداری جیهان كه ده‌ستنیشان كرابوون بۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته.
به‌وبۆنه‌یه‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د حاج حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیی هۆتێله‌كانی رۆتانا، رایگه‌یاند: "غه‌سان، مۆركێكی دیاری له سه‌رجه‌م ئه‌و هۆتێلانه جێهێشت كه ئیداره‌ی وه‌رگرتوون له ماوه‌ى كاروانه پیشه‌گه‌رییه‌كه‌ی له رۆتانا و ئێمه زۆر خۆشحاڵین به‌و ده‌سكه‌وته گرنگه‌ی كه به ده‌ستیهێنا".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه بۆ هه‌ر ركابه‌رییه‌ك و بۆ هه‌موو هه‌لێك كراوه‌یه و به په‌رۆشه بۆ هه‌ڵسان به كاركردن به‌شێوازی نوێ، ئه‌و كاره‌ی كه به پشهگهرییهكهی گه‌یشته به‌رزترین ئاست و به‌پێی ئه‌و مۆركه‌ی كه جێگه‌ی گرنگیدانن، به‌هۆی توانایی و هه‌وڵه گه‌وره‌كانی كه داویه‌تی، توانیی تیمێكی پیشه‌گه‌ر پێكبهێنێت و جه‌خت له‌سه‌ر به‌هره نێوخۆییه‌كان بكاته‌وه، به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنى بردن كه بووه مایه‌ی ئه‌زموونێكی سه‌رنجڕاكێش و ناوازه بۆ سهردانیكهرانمان".
هه‌ڵبژاردنی دهستنیشانكراوان بۆ خه‌ڵاتی ۆرلد ستار بۆ گه‌شتیاری له‌لایه‌ن تیمێكی پیشه‌گه‌ر له پسپۆڕانى كه‌رتی گه‌شتیاری و چه‌ند هاوبه‌شێك ده‌ستنیشان كرا، كه به‌دوای كه‌سانێكدا ده‌گه‌ڕێن كه شێوازێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و جێگه‌ی متمانه‌بن له جیهانی گه‌شتكردن، گه‌شتیاری و كه‌رتی میوانداریدا. ئه‌و خه‌ڵاته هه‌ر دوو ساڵ جارێك ده‌به‌خشرێته كه‌سانێك كه پڕن له په‌رۆشی، پابه‌ندبوونیان و په‌رۆشیان مۆركێك جێده‌هێڵێت كه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌وجۆره گه‌شتیاری وه‌ك هێزێكی پاڵنه‌رى ئه‌رێنی ده‌ناسێنن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، عهسان ده‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆتێله‌كانی ئه‌ربیل رۆتانا و ئه‌ربیل ئه‌رجان له رۆتانا خۆشحاڵى و شانازیی خۆی به‌و خه‌ڵاته ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: "به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێ سوپاسی ئیداره‌ی رۆتانا بكه‌م به‌رامبه‌ر به‌و متمانه گه‌وره‌یه‌یان پێم، هه‌روه‌ها گرووپی مالیا، كۆمپانیای خاوه‌نداری هۆتێله‌كانی ئه‌ربیل رۆتانا و ئه‌ربیل ئه‌رجان له رۆتانا بۆ پشتیوانییه بێ كۆتاكه‌یان".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێ سوپاسی تیمه ناوازهكهم له ئه‌ربیل رۆتانا و ئه‌ربیل ئه‌رجان له رۆتانا بكه‌م بۆ یارمه‌تیدانم له به ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى كه به بڕوانهمهیهكى ده‌زانم و شانازیی پێوه ده‌كه‌م، كه له ئه‌نجامی كاركردنی بێوچانی به‌كۆمه‌ڵ هاتۆته دی".
هه‌روه‌ها كۆڕبه‌ندی لۆسێرنى جیهانی له سویسڕا سه‌رۆكه جێبه‌جێكاره‌كان و وه‌زیره‌كان و بازرگانان و تازه‌پێگه‌یشتووان، نه‌وه‌كانی داهاتوو و به‌هره‌ى لاوان كۆده‌كاته‌وه تا ململانێی تایبه‌ت به كه‌رتی گه‌شتكردن، گه‌شتیاری، میوانداریكردن، بخاته به‌رده‌ستیان و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رانه بكات بۆ بنیادنانی دوارۆژێكی به‌رده‌وامتر.
ئا. خه ليل بله يى
