دادگاى خورماتوو بڕیاری ئازادکردنی بۆ تۆمەتبارێکى حه‌شدى شه‌عبى دەرکرد

دادگاى خورماتوو بڕیاری ئازادکردنی بۆ تۆمەتبارێکى حه‌شدى شه‌عبى دەرکرد


بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو ڕای گەیاند، سەرەڕای ئەوەی بەڵگە لەبەردەستدا هەبووە بۆ تاوانباركردنى چه‌كدارێكى سه‌ر به‌ میلیشیاى عه‌سائیل ئه‌هلولحه‌ق، به‌ڵام دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرد.

محەمەد فایەق، بەپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتووڕاگەیاند: " دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ چەکدارێکی (عه‌سائسیب ئەهلولحەق)ی سەر بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بەناوی (م، ع، ئ) دەرکرد".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا،، کە ئه‌و چه‌كداره‌ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە، دەستگیر کرا بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو چەکدارەی میلیشیاى عه‌سائیب ئەهلولحەق لە 30/ 12/ 2016 بە تۆمەتی بازرگانیکردن و ئاڵوگۆڕ کردن بە مادەی هۆشبەره‌وه‌ دەستگیر کرا، گوتیشی :" سه‌رڕه‌اى بوونى به‌ڵگه‌ى ته‌واو، به‌ڵام دواجار دادگا ئازادی كرد".

bas news-
Top