گەرمیان .. ئافرەتێکى خاوەن پێنج منداڵ خۆى سووتاند
مقه‌ده‌م لەمیعە محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژ بەئافرەتان لەگەرمیان ڕاگەیاند :" ئەو ئافرەتەی خۆی سووتاندووە دانیشتووی شارەدێی ڕزگارییه و خاوەن پێنج منداڵە".
ئافره‌ته‌كه ناوى (ف،خ،ٲ)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1971ـه.
مقه‌ده‌م له‌میعه، ڕوونی كرده‌وه، كه ئافره‌ته‌كه نه‌وتى به‌خۆیدا كردووه و دواتر ئاگرى له خۆى به‌رداوه.
گوتیشی:" به‌پێی زانیارییه‌كان، بەهۆی هەندێک کێشەی بچووک لەگەڵ مێردەکەی، ئافرەتەكه پەنای بۆ خۆسووتاندن بردووە، جەستەی به‌ڕێژه‌ى 35% سووتاوە، به‌ڵام خۆشبەختانە لە ژیاندا ماوە".
ئاشكراشی كرد، كه به‌بڕیارى دادوه‌ر و بەپێی ماددەی (408) لە یاسای سزادانی عێراقی، هاوسه‌رى ئافرەتەکە، دەستگیرکراوە.
bas news-
