هەرسین: نابێ لایەنەکان بۆ ڕیفراندۆم پێشمەرج و پاشمەرجیان هەبێت
(ئاری هەرسین)، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''بابەتی ڕیفراندۆم پێویستی بە كاراكردنەوەی پەرلەمان نییە، كاراش بكرێتەوە و بڕیاریشی لێ دەربچێت خۆ ئەو بریارە هەر پێویستی بە واژۆی سەرۆكی هەرێمە. كۆمەڵ و گۆڕانیش دەیانەوێت یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەموار بكەنەوە. لێرەدا دیسان دەگەڕێینەوە بۆ 23ی حوزەیرانی 2015. كەوابوو هیچمان نەكرد، تەنا كیشەكانمان هێنا و برد و، لەوانەشە كێشەكان قووڵتر ببنەوە.''
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەیشی دا: ''هەموو تاكێكی دڵسۆز بەم وڵاتە داوای یەكڕیزیی لایەنەكان دەكات. بەڵام كێشەكە ئەوەیە كە متمانە لە نێوان لایەنەكاندا نەماوە، ماوەیەكی زۆریشە گفتوگۆ لە نێوان پارتی و گۆڕاندا نەكراوە، ئەمەش پرسەكەی لە نەتەوەییەوە كردووە بە حقدی سیاسی.''
(هەرسین) جەختیشی كردەوە: ''دەبێ هەموومان ئەوە باش بزانین كە ڕیفراندۆم، مڵكی پارتی نییە. ڕیفراندۆم، پرسێكی نەتەوەییە و نابێ لایەنەكان پێشمەرج و پاشمەرجیان هەبێت. پێویستە هەموو لایەنەكان كیشە و بەرژەوەندییە سیاسییەكانیان وەلاوە بنێن و بەبێ مەرج دەست بە ڕیفراندۆمەوە بگرن. چونكە بابەتی ڕیفراندۆم، بابەتێكی سەدیسەد نەتەوەییە.''
بۆ ڕوونتربوونەوەی بایەخی ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلوول (ئاری هەرسین) نموونەی بەوەوە هینایەوە: ''ئەو ڕیفراندۆمە، وەكو ئەو ئەستێرەیەكە لە 200 ساڵدا تەنیا (5) خولەك دەردەكەوێت، ئەگەر فریای نەكەوی تەمەن ڕێ نادا جارێكی تر بیبینییەوە. بۆیە نابێ ئەو هەلە زێرینەی ئەوڕۆمان لەكیس بچێت.'
kdp-
