کچێکی دیکەی ئێزدی لە چنگی داعش ڕزگار کرا

کچێکی دیکەی ئێزدی لە چنگی داعش ڕزگار کرا
بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، دوای دە ڕۆژ ماندوبوون و دانانی پلانی ڕزگارکردن، ئەمرۆ سێشەممە، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧، توانیویانە کچێکی دیکەی ئێزدی لە چنگی داعش ڕزگار بکەن.

(حسێن قائیدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دوای نیزیکەی ٣ ساڵ بە سەر ڕفاندنیدا، بە هەوڵی نوسینگەکەمان و هێزە ئەمنییەکان توانیمان کچێک، بە ناوی (فائیزە)، خەڵکی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگال، کە تەمەنی ١٢ ساڵە، لە سووریا ڕزگار بکەین و گەیشتەوە ناو کەسوکارەکەی.''

(قائیدی) دەشڵیت: ''تا ئێستا ٣٠٣٢ کەس هاتوونەتە ڕزگارکردن و نیزیکەی ٣٣٠٠ کەس لە دەستی ئەو ڕێکخراوەدا ماون و هەوڵ دەدەین ئەوانەی دیکەش ڕزگار بکەین.''

kdp-
Top