باشماخ.. ئەو 35 تەنكەرە بەنزینەی ژەهراوی بوون گەڕێندرانەوە ئێران
لە راگەیاندراوێكی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ، كە ئەمڕۆ سێشەممە، وێنەیەكی تایبەت، هاتووە "لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (2017/6/20) دوای ئەوەی دەركەوت، (35) تەنكەر بەنزین ژەهراوییە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تایبەت، لیژنەیەك پێكهێنرا لە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پارێزگای سلێمانی".
هاوكات ئاماژە بەوەش كراوە، لیژنەكە بڕیاری گەڕانەوەی ئەو بەنزینە ژەهراویەیان بۆ خاكی ئێران داوە، كە بەرلە ماوەیەك 42 تەنكەر بەنزینی خراپ هێنرابوونە سنووری باشماخ و دواتر لە شاری سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا".
سەرەتای ئەم مانگەد 42 تەنكەر بەنزین بەهۆی هەبوونی ماددەی ژەهراوی تێیاندا لە پشكنینی تاقیگەی سووتەمەنی سلێمانی دەرنەچوون و ئەوەش كاردانەوەیەكی گەورەی میدیایی و رای گشتیی لێ كەوتەوە.
باسنیوز
