باشماخ.. ئەو 35 تەنكەرە بەنزینەی ژەهراوی بوون گەڕێندرانەوە ئێران

 باشماخ.. ئەو 35 تەنكەرە بەنزینەی ژەهراوی بوون گەڕێندرانەوە ئێران
لە سنوور نێودەوڵەتیی باشماخ، 35 تەنكەر بەنزین ڕەوانەی ئێران كرایەوە كە پێشتر بەهۆی خراپیی كوالێتی و هەبوونی ماددەی ژەهراوی دوای هێنانیان بۆ خاكی هەرێم و دەرچوونیان لە پشكنینی مەرزەكە، بەڵام لە نزیك شاری سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا.

لە راگەیاندراوێكی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ، كە ئەمڕۆ سێشەممە، وێنەیەكی تایبەت، هاتووە "لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (2017/6/20) دوای ئەوەی دەركەوت، (35) تەنكەر بەنزین ژەهراوییە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تایبەت، لیژنەیەك پێكهێنرا لە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پارێزگای سلێمانی".

هاوكات ئاماژە بەوەش كراوە، لیژنەكە بڕیاری گەڕانەوەی ئەو بەنزینە ژەهراویەیان بۆ خاكی ئێران داوە، كە بەرلە ماوەیەك 42 تەنكەر بەنزینی خراپ هێنرابوونە سنووری باشماخ و دواتر لە شاری سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا".

سەرەتای ئەم مانگەد 42 تەنكەر بەنزین بەهۆی هەبوونی ماددەی ژەهراوی تێیاندا لە پشكنینی تاقیگەی سووتەمەنی سلێمانی دەرنەچوون و ئەوەش كاردانەوەیەكی گەورەی میدیایی و رای گشتیی لێ كەوتەوە.













باسنیوز
Top