بارزانی و نوێنەری UN پرۆسەی ریفراندۆمیان تاوتوێکرد

بارزانی و نوێنەری UN پرۆسەی ریفراندۆمیان تاوتوێکرد
ئه‌مرۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ یان کۆبیش، نوێنەری سکرتیری گشتی UN لە عێراق کۆبووەته‌وه‌ و پرسی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كردووه‌.

k24 بڵاوی كردۆتەوە كە ئەمرۆ دیداره‌كه‌ی نێوان بارزانی و یان كۆبیش، چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری جیاجیای دیكه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراوه‌، وه‌ك پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

Top