هۆشیار زێباری لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر پرسی ڕیفراندۆمی تاوتوێ كرد
هۆشیار زێباری، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 20/6/2017، لە ماڵەکەی خۆیدا، پێشوازی لە مورتەزا عەبادی، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کردووە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و عێراق لە لایەک و پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە لایەکی دیکە بە وردی باس کراون.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، تاکە وڵاتە کە بە شێوەیەکی فەرمی و لە سەر زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە، ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕەت کردووەتەوە و لەمبارەیەوە نیگەرانی دەربڕیوە.
