هۆشیار زێباری لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر پرسی ڕیفراندۆمی تاوتوێ كرد

هۆشیار زێباری لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر پرسی ڕیفراندۆمی  تاوتوێ كرد
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی لەگەڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کرد.

هۆشیار زێباری، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 20/6/2017، لە ماڵەکەی خۆیدا، پێشوازی لە مورتەزا عەبادی، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کردووە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و عێراق لە لایەک و پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە لایەکی دیکە بە وردی باس کراون.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، تاکە وڵاتە کە بە شێوەیەکی فەرمی و لە سەر زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە، ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕەت کردووەتەوە و لەمبارەیەوە نیگەرانی دەربڕیوە.
Top