نیگەرانییەکانی نێو کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پەرە دەسێنێت

 نیگەرانییەکانی نێو کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پەرە دەسێنێت
بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییە نێوخۆییەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بە فەرمانی عەلی باپیر، هیچ ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەو حزبە لەمەودوا بۆی نییە لێدوانی میدیایی بدات.

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی نێو کۆمەڵی ئیسلامییەوە دەستی کەوتووە، دوای ئەوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە کات و شوێنی جیاوازدا قسەیان لەبارەی ڕیفراندۆم کرد و بەشێکیان پشتیوانیی کەسیی خۆیان بۆ پرۆسەکە ڕاگەیاند، بە فەرمانی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵ، لێدوانی ڕۆژنامەوانی لە سەرجەم سەرکردەکانی ئەو حزبە قەدەغە کراوە و تەنیا ڕێبوار حەمەد، گوتەبێژی فەرمیی ئەو حزبە دەتوانێت لێدوان بدات.


هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کۆمەڵ کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات و بە نووسراوی فەرمی، ئەو فەرمانەی عەلی باپیر دەدرێتە سەرجەم سەرکردەکانی کۆمەڵ.











باسنیوز
Top