ئێران: ناتوانین كارتی بازرگانەكانی كوردستان نوێ بكەینەوە بەهۆی هەڵەی تەكنیكیەوە؟

ئێران: ناتوانین كارتی بازرگانەكانی كوردستان نوێ بكەینەوە بەهۆی هەڵەی تەكنیكیەوە؟
به‌رپرسی ده‌ورازه‌ی گومرگی حاجی ئۆمه‌ران، باس له‌وه‌ ده‌كات بازرگاكانی كوردستان تووشی گرفت بوون و ناتوانن له‌ خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ بۆ ئێران بچن، ئاگاداری ئه‌و وڵاته‌ش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكات.

مه‌سعود ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی ده‌وازه‌ی سنووریی (حاجی ئۆمه‌ران)، به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: خاڵی سنووریی (حاجی ئۆمه‌ران) كراوه‌یه‌ دانه‌خراوه‌، بارهه‌ڵگره‌كان هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بازرگانه‌كانی ئێمه‌ بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان به‌كارت ئێران ده‌چن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، ساڵانه‌ ئه‌م كارتانه‌ نوێ ده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌م ئێران ئه‌و كارته‌ی نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه‌، پێیان راگه‌یاندووین كه‌ گرفتی ته‌كنیكییان هه‌یه‌ و نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ سێ ڕۆژه‌ بازرگانه‌كانی ئێمه‌ نه‌یان توانیوه‌ بۆ ئێران بچن.

به‌رپرسی ده‌وازه‌ی سنووریی (حاجی ئۆمه‌ران)، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: حاڵی حازر بازرگانه‌كان ناتوانن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی ئێران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌مان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌كاتێكدا ئێمه‌ چه‌ندین جار ئاگاداری ئێرانمان كردوه‌ته‌وه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌، به‌ڵام یه‌كلاییان نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

Top