ئێران: ناتوانین كارتی بازرگانەكانی كوردستان نوێ بكەینەوە بەهۆی هەڵەی تەكنیكیەوە؟
مه‌سعود ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی ده‌وازه‌ی سنووریی (حاجی ئۆمه‌ران)، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: خاڵی سنووریی (حاجی ئۆمه‌ران) كراوه‌یه دانه‌خراوه، بارهه‌ڵگره‌كان هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بازرگانه‌كانی ئێمه بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان به‌كارت ئێران ده‌چن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ساڵانه ئه‌م كارتانه نوێ ده‌كرێنه‌وه، ئه‌م ئێران ئه‌و كارته‌ی نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه، پێیان راگه‌یاندووین كه گرفتی ته‌كنیكییان هه‌یه و نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه سێ ڕۆژه بازرگانه‌كانی ئێمه نه‌یان توانیوه بۆ ئێران بچن.
به‌رپرسی ده‌وازه‌ی سنووریی (حاجی ئۆمه‌ران)، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: حاڵی حازر بازرگانه‌كان ناتوانن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی ئێران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌كاتێكدا ئێمه چه‌ندین جار ئاگاداری ئێرانمان كردوه‌ته‌وه بۆ نوێكردنه‌وه، به‌ڵام یه‌كلاییان نه‌كردووه‌ته‌وه.
