جگە لە سەرۆکی بۆرد پێشنیاری وەرگرتنی لێژنەی دەرەوەی ڕیفراندۆم دەدرێتە هوشيار زێباری

جگە لە سەرۆکی بۆرد پێشنیاری وەرگرتنی لێژنەی دەرەوەی ڕیفراندۆم دەدرێتە هوشيار زێباری
نوێنەری پارێزگای مووسڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ڕیفراندۆم لە سەرجەم ناوچەکانی دەشتی نەینەوا ئەنجام دەدرێت و خەڵک بە ئازادانە دەنگی خۆی دەدات".



د.فارس بریفکانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی گوتی: دەشتی نەینەوا پێکدێت لە برا شەبەک و مەسیحی و ئێزدی و کاکەییەکان کە سەرجەمیان پشتیوانی لە ریفراندۆمی کوردستان دەکەن، بۆیە بەبێ دوودڵی ڕیفراندۆم لە دەشتی نەینەوا ئەنجام دەدرێت و خەڵک بە ئازادانە دەنگی خۆیان دەدەن، ئەوەشی دەمێنێتەوە دەنگی ناشازی هەندێک لایەنە وەک بزووتنەوەی بابیلۆن کە خۆی بە نوێنەری مەسیحییەکان ناساندووە لە کاتێکدا ئەوان نوێنەرایەتیی خۆیان دەکەن نەک چینێکی دیاریکراو، چونکە ئەوەندەی ئێمە زانیبێتمان دەنگی مەسیحییەکان بۆ ڕیفراندۆمی کوردستانە".



گوتیشی: "ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی بۆرد و لێژنەی دەرەوەی پرسی ریفراندۆم دەکرێت، کە شیاوترین کەس بۆ ئەو پۆستە (هۆشیار زێباری)یە، جیا لەوەی ئەرکی سەرۆکی بۆردی ڕیفراندۆمی هەیە، باشترین بەربژێرە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو دۆسیەیە لە جیهانی دەرەوە، چونکە ١٣ ساڵ وەزیری دەرەوەی عێراق بووە و پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ جیهانی دەرەوە هەیە."



باسنيوز
Top