هەڵوێستی ئەنجومەنی ئێزدیانی سووریا لەبارەی ریفراندۆمی کوردستانەوە

 هەڵوێستی ئەنجومەنی ئێزدیانی سووریا لەبارەی ریفراندۆمی کوردستانەوە
ئەنجومەنی ئێزدیانیی سووریا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئاشکرا دەکات.



سەرحان عیسا، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئێزدیانی سووریا (رێکخستنی ئێزدیانی رۆژئاوای کوردستانە)، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ”بەرهەمی“ قوربانییەکانی گەلی کوردستانە.



سەرحان عیسا هەروەها رایگەیاند، ئەو ریفراندۆمەی بڕیارە لە باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت، ”هەنگاوێکی مێژووییە“، کە گەلی کوردستان چەند دەیەیەکە چاوەڕێی دەکات.



گوتەبێژی ئەنجومەنی ئێزدیانی سووریا ئاماژەی بەوەش کرد، کە ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان ”ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیر دەکات“.



پێشتر لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.




باسنیوز
Top