پێشمەرگە لە خورماتوو هێرشێکی فراوانی داعش تێکدەشکێنێت
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 20.6.2017، داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندی زەرگە لە سنووری خورماتوو.
پێشمەرگە بە پشتیوانیی هاووڵاتییانی خۆبەخشی خورماتوو، رووبەڕووی هێرشەکەی داعش بووەتەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دەیان چەکداری داعش لە هێرشەکەیاندا کوژراون و دوو پێشمەرگەش بە سووکی بریندار بوون.
باسنیوز
