پەرلەمانتارێكی كورد: حكومەت بەلێنەكانی بۆ تەقەنەكردن لە كۆڵبەران جێبەجێ ناكات
پەرلەمانتارێكی كورد رایگەیاند: لایەنە ئەمنییەكانی ئێران و بەتایبەت وەزارەتی ناوخۆ بەلێنەكانیان لەبارەی راگرتنی تەقەكردن لە كۆڵبەران جێبەجێ ناكردووە.
رەسول خزری نوێنەری شارەکانی پیرانشارو سەردەشت لەپەرلەمانی ئێران بەئاژانسە خۆجێییەكانی راگەیاندووە كە وەزیری ناوخۆی ئێران بەلێنی بە پەرلەمانتارەكان دابوو تەقە لەكۆڵبەران نەكرێت، بەڵام ئەم بەڵیننە جێبەجێ نەکراوە. بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە وەزیری ناوخۆ سێ جار بەلێنی بە پەرلەمانتارەكان دابوو، بەڵام لەسەر سنوورەكان شتی دیكە روودەدەن.
ئەو دەڵێ بەزووترین كات لە بەرانبەر بەردەوامبوونی كوشتنی كۆڵبەران نارەزایی خۆمان بە لایەنی پەیوەندیدار رادەگەیەنینەوە.
شیاوی ئاماژە پێشتر لە مانگێک هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆكکۆماری ئەنجومەنی شارو گوندەکان هێزە ئەمنیەکانی ئێران کەمتر تەقەیان لە کۆڵبەران دەکرد، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا تەقەی راستەوخۆ لە کۆڵبەرانی دەستی پێکردووەتەوە و سێ رۆژ لەمەوبەر کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەنییەکان گیانی لەدەست دا.
بەر لە کوژرانی ئەم کۆڵبەرە، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە لێدوانێکدا بە دەستەواژەی " ئاتەش بە ئیختیار" واتە ئازاد بوونی هێزەکان لە تەقەکردندا فەرمانی بە هێزە چەکدرەکاندا بە پێی تێگەیشتن و لێکدانەوەی خۆیان تەقە لە دژبەران و ئەوانە بکەن کە رەنگە هەڕەشەی سەر کۆماری ئیسلامی بن.
payamner-
