وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک بۆ قوتابیان بلاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک بۆ قوتابیان بلاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەک لەبارەی چۆنیەتیی ھەڵبژاردنی وەڵام لەسەر پەڕەی سۆما، بۆ قوتابییانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بڵاو کردەوە.



ئەمڕۆ دووشەممە 19/6/2017، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ قوتابییانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بڵاو کردەوە، وێنەیەکیشی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، تێیدا باس لەوە دەکات، پێویستە قوتابییان ئاگاداری چۆنیەتیی سڕینەوەی بازنەی وەڵامەکان بن.



بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی پەروەردە دوو خاڵی خستووەتە ڕوو، کە ئەوانیش بریتین لە: 1 - دڵنیا بنەوە لە وەڵامەکە، ئینجا بازنەی وەڵامە دروستەکە ڕەش بکەنەوە، 2 - کوژێنەرەوە (مساحە)ی باش بەکار بھێنن، تا بازنەکان لەکاتی ھەر ھەڵەیەک بە جوانی پاک ببنەوە و دەزگای خوێنەرەوە باش بیانخوێنێتەوە و نمرەتان بەفیڕۆ نەڕوات.



ڕۆژی 14/6/2017، تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد، ھەروەھا 15/6/2017 تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ، بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی دەستی پێ کرد.
bas news-
Top