ڕۆژنامەیەكی توركی: هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون دەچێ
رۆژنامه‌ی (میلاد)ی توركی له راپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو هه‌نگاو ده‌یه‌وێ به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون بڕوات، ته‌نانه‌ت پاره‌ی تایبه‌ت به خۆشیان ئاماده كردووه و له میدیاكاندا بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی و سۆسیال میدیاوه، دیزاینی پاره‌یه‌كی كوردی بڵاوكرایه‌وه و ئاشكرا كراوە ئه‌گه‌ر كوردستان ببێت به ده‌وڵه‌ت ئه‌و دیزاینانه ده‌بنه پاره‌ی كوردستان، بۆیه دیزاینی ئه‌و پاره‌یه بووه‌ته مانشێتی زۆرێك له میدیاكانی توركیاش.
(میلاد) له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا به قسه نایه‌وێت ریفراندۆم بۆ گشتپرسی بكات، به‌ڵكو هه‌نگاوی جیدی بۆ ناوه، هه‌روه‌ها نموونه‌ی به‌دیزاینی پاره تازه‌كه‌ی كوردستان هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ "ته‌نانه‌ت بیریان له پاره‌ی تایبه‌ت به‌خۆشیان كردووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌نگاو هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون ده‌چن".
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، پاره‌ی داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه‌ی تێدایه كه پێشتر خه‌باتیان بۆ میلله‌تی كورد كردووه و ناوی دیزاینه‌ری دروستكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش هاتووه كە بریتیە لە ئاسۆ مامزاده.
bas news-
