سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەیشتە شاری سلێمانی، بڕیارە سەردانی کەمپی ئاوارە عێراقییەکانی شاری سلێمانی بکات.


ئەمڕۆ دووشەممە 19/6/2017 سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە یاوەری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەیشتە شاری سلێمانی.

، ڕای گەیاند:"کەمێک پێش ئێستا سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەفڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن ئارام شێخ محەمەد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، چیا حسێن بەرپرسی لقی سلێمانی، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا".

وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەلیم جبوری، سەردانی کەمپی ئاوارەکانی عەربەت بکات.
ھاوکات بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە شاری ھەولێر، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوویەوە، پرسی ریفراندۆم و رەوشی شاری مووسڵ لە دوای نەمانی داعشیان، تاوتوێ کرد.
bas news-
Top