گەنجانی باكووری كوردستان پشتیوانی سەربەخۆیی باشوور دەكەن
ژمارەیەك گەنجی خوێنگەرم و ڕۆشنبیری باكووری كوردستان، لە خۆشی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان، بۆ راگەیاندنی پشتیوانی و هاندانی گەنجانی باشوور، شیعری (مەزاد)ی عەبدوڵا پەشێوی مەزن وەردەگێڕنە سەر شێوەزاری كرمانجی.
لەم ڤیدیۆیەدا شیعری (مەزاد)ی پەشێو لەلایەن كە موحسین ئۆزدەمیر و قەندیل شێخ بزێنی وەرگێڕدراوەتە سەر شێوەزاری كرمانجی و كەریم تێكئۆغلو دەیخوێنێتەوە، لە ژێرەوەی ڤیدیۆكەدا نووسراوە "بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان پیرۆز بێت، ئەم شیعرە دیارییە بۆ ٢٥ی ئەیلووی ٢٠١٧".
ئەمەی خوارەوە دەقی شیعرەكەی پەشێوە بە شێوەزاری سۆرانی:
مەزاد!
كێ كڕیارە؟ هەرچیم هەیە، هەمووی تاڵانفرۆش دەكەم
دەی وەرنە پێش!
كڵاوی كەریم خانی زەند، شیر و زرێی سەڵاحەدین
ددانەكانی نیاندرتاڵی پیرە ئەشكەوتی شانەدەر!
مەزاد... مەزاد .... هەرچیم هەیە هەمووی مەزاد!
بە پارچەیەك پەڕۆی سادە كە هەڵبكرێ و بشەكێتەوە لەسەر بستێك زەوی ئازاد
bas news-
