"ڕۆژنامەی Guardianی ئینگلیزی خۆشحاڵە خەڵكی كوردستان دەگەڕێنەوە سەر ئاینی زەردەشتی"
لە پۆستێكی هه‌ژماری فەرمی ئایینی زه‌رده‌شتیه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ی شاندی رۆژنامە ئینگلیزیەكە هاتووە "ستافی The Guardian به سه‌رۆكایه‌تی مستەر فرانسیسكۆ زۆر خۆشحاڵ بوون به‌وه‌ی ئێستە خەڵكی هەرێمی كوردستان پۆل پۆل ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕێباز و ئاینی خۆیان كه زه‌رده‌شتیه، ئێستە كورده‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن به ته‌واوی ئاین و مێژوو و خاك و زمانی خۆیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ خۆیان جیابكه‌نه‌وه له میلله‌تانی چوارده‌وریان كه ساڵانێكی زۆره له ژێر ده‌ستی داگیركه‌ران ده‌كوژرێن و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها له باره‌ی دیداری ستافی رۆژنامە ئینگلیزیەكە له‌گه‌ڵ پیری لوقمان نووسیویه‌تی "ستافی The Guardian سه‌رسام بوون به كه‌سایه‌تی پیر لوقمان كه چۆن توانیویه‌تی ئه‌ركێكی ئه‌وه‌نده قورس بگرێته سه‌ر شان و كورده‌كان دووباره بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر ئاینی باوك و باپیرانیان و مێژووی كورد به تاكی كورد بناسێنێتهوە".
bas news-
